كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خێراتركراوە

ئەبوبەكر تەیب، سەرپەرشتیاری گشتیی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و لە ئێستادا زیاتر لە 20 كیلۆمەتری رێگاكە قیرتاو كراوە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا 65 %ی كارەكانی تەواوبووە و لە هەمانكاتدا كاركردن لە یەكتربڕەكانی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە.

وتیشی، ” پێشتر بەڵێندرابوو بودجەی پێویست تەرخاندەكرێت بۆ بەستنەوەی شەقامی 100 مەتری بە شەقامی 60 مەتری و شەقامی سەرەكیی تاسڵوجە و دەرخستەی بۆ كراوە و هەر كاتێك رەزامەندی لەسەر درا ئەوا بودجەكەی بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: تێکڕای پلەی گەرمی لە ئەمساڵدا دوو پلە بەراورد بە تێکڕای سی ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێكڕای پلەی گەرمی لەم مانگەدا 32.2 پلەی سیلیزی بووە و بەراورد بە…
Total
0
Share