قوباد تاڵەبانی: مەبەستمانە بەشێک لە پرۆژە ستراتیژییەکان بهێنینە دەڤەری راپەڕین

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، مەبەستیانە بەشێک لە پرۆژە ستراتیژییەکان بهێننە دەڤەری راپەڕین و هەلی کاری زیاتر فەراهەمبکەن.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، وەک چۆن لە سەرەتای مانگی حوزەیران بەڵێنم پێدابوون چەندین پرۆژەمان لە دەڤەری راپەڕین جێبەجێکرد و ئێستاش دەستمان بە جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی دیکە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەستمانە بەشێک لە پرۆژە ستراتیژییەکانیشمان بیهێنینە ئەو دەڤەرە کە بێتە مایەی فەراهەمکردنی هەلی کاری زیاتر لە ناوچەکە.

جەختیشیکردەوە، ئێوە بەوەفا و راستگۆبوون لەگەڵمان، دڵنیابن ئێمەش بەوەفا و راستگۆدەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدین محەمەد: مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات

ئەندامێكی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، مامۆستایان داوادەكەن سێ مووچەكە دابەشبكرێت و تەوتین دەستپێبكات. مامۆستا نەجمەدین…
Total
0
Share