توێژینەوەیەکی نوێ سوودەکانی شلیک ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و ماوەی چوار ساڵی خایاندووە دەریخستووە پیربوونی مێشک خاودەکاتەوە و سنوورێک بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دادەنێت.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەگەر شلیک بە شێوەیەکی رێکخراو بخورێت، کارکردنی دڵ و تەندروستییەکەی رێکدەخات، سووڕی خوێن چالاکدەکات و ئاستی شەکر و کۆلیستڕۆڵ رێکدەخات.

رۆبەرتا هۆلت کە یەکێکە لە توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا دەڵێت، شلیک هەوکردن کەمدەکاتەوە کە پاڵنەری سەرەکی نەخۆشییەکانی دڵە، هاوکات سیستمی بەرگریی جەستە رێکدەخات بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا جەستە لە پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا دەپارێزێت.

توێژەران جەختدەکەنەوە، شلیکی فرێش یان بەستوو یان وشک هەمان سوودی تەندروستییان هەیە.

 

بابەتی پێشتر

گرژی و ئاڵۆزی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروستبوو

بابەتی دواتر

گۆتێرێش: دۆخی باکووری غەززە شۆکهێنەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share