د. یاد نەقشبەندی: مانگی رابردوو 292 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراوە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 292 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە.

د. یاد نەقشبەندی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەو 292 حاڵەتەی لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون هەموویان خەڵکی سلێمانی نین، بەڵکو تووشبووی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراقیشیان تێدایە.

وتیشی، رۆژانە 600 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن، بەشێکی باشیان چاکبوونەتەوە و بە مەبەستی دڵنیابوونەوە سەردان دەکەن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکراشیکرد، لە ساڵی 2024دا بە بەهای 57 ملیار دینار دەرمان بەبێ بەرامبەر دراوە بە نەخۆش، ئەمە جگە لە پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی، کە خۆی لە خۆیدا ئەمە هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەو هەموو نەخۆشە لە پارێزگاکانی عێراقەوە رووی تێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك مام جەلال لە دوای خیانەتی ٣١ی ئاب: ئێمە ئەو هێزەین شۆڕشێكمان بەرپاكرد و سەرمانخست و ئاشبەتاڵمان بەئاشبەتاڵ كرد

لە دوای خیانەتی 31ی ئاب كە پارتی رژێمی سەدامی دیكتاتۆری ھێنایە شاری ھەولێر، دەبابەی بەعسیان ھێنایە سەر پەرلەمانی…
Total
0
Share