پزیشکان: نیشانەکانی سەر روخسار رەنگە ئاماژە بن بۆ گرفتی تەندروستی

یەکێک لە پزیشکە پێشەنگەکان هۆشداریدا لە نیشانەکانی سەر روخسار کە رەنگە ئاماژە بن بۆ کێشەی تەندروستی و ئاستی شەکری خوێن.

دکتۆر ئەریگ بێرگ، ئامۆژگاریی هاوڵاتییان دەکات ئاگاداری چەند نیشانەیەک بن کە رەنگە ئاماژەبن بۆ هەبوونی گرفت لە تەندروستییاندا.

بێرگ، پسپۆڕی رێجیم و رۆژووگرتنی کیتۆیە، پێیوایە روخسار دەتوانێت وەک نەخشەی تەندروستیت بێت، وەک خۆی دەڵێت، “سەیرکردنی روخساری کەسێک دەتوانێت ئاماژەیەکی زۆر بدات سەبارەت بەوەی کە لەناو جەستەیدا چی روودەدات”.

هۆشداریشیدا لەوەی بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا زیان بە ئەندامە گرنگەکانی لەش و خوێنبەرەکانی لەش دەگەیەنێت، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و حاڵەتە کوشندەکان زیاددەکات، وەک توشبوون بە نەخۆشیی کیتۆئەسیدۆسی شەکرە.

نیشانە سەرەتاییەکانی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن بریتین لە، تینوێتیی زۆر، زۆر چوون بۆ تەوالێت، سەرئێشە و کاڵبوونەوەی بینین، ئەگەر چارەسەر نەکرێت، نیشانەکان خراپتر دەبن کە بریتین لە: ماندوێتیی زۆر، دابەزینی کێش، هەوکردن و سەختی چاکبوونەوەی برینەکان.

لێرەدا چەند نیشانەیەک دەخەینەڕوو، کە رەنگە یەکێکیان یان چەند دانەیەکیان لەسەر روخسار دەربکەون و کێشەکانی تەندروستیت دەربخەن:

چاو: چاوی خوێناوی رەنگە نیشانەی کێشەی جگەر یان کەمخەویی بێت.

نیشانەکانی دەوروبەری چاو: هەڵئاوسانی ژێرچاو لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ راگرتنی شلە لە گورچیلەدا.

شێوەی چەناگە: ئەو چەورییەی کە لە ژێر چەناگەدا کۆدەبێتەوە لەوانەیە ببێتە هۆی کێشە، وەک وەستانی هەناسەدان لە کاتی خەودا.

پێکهاتەی پێست: پێستی چەور لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کەمیی زینک یان بەرزبوونەوەی ئاستی ئەندرۆجین بەهۆی ئەنسۆلینەوە.

پێستی وشک: لەوانەیە نیشانەی کێشەی جگەر و زیادبوونی ترشە چەوریی ئۆمیگا6 بێت.

زیپکە: دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ بەرزبوونەوەی ئەندرۆجین کە لە ئەنجامی بەرزیی ئاستی ئەنسۆلین دروستدەبێت.

ئەگەر هەستت بە هەریەکێک لەم گۆڕانکارییانە کرد لە روخسارتدا، باشترە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی بڕیارە یەکلاکەرەوەکانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بابەتی دواتر

نرخی نەوت و زێڕ بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share