تەندروستیی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ شەپۆلی نوێی کۆرۆنا چڕدەکاتەوە

وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر کۆبووەوە، بڕیاردرا بەشێك لە نەخۆشخانەكان تایبەت بكرێن بە وەرگرتنی توشبووانی کۆرۆنا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەولێر بڵاویکردەوە، دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و بەشە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە، هەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆل و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنایان تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا و کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا.

هەروەها بڕیاردرا بە ڕیزبەندیکردنی نەخۆشخانەکان بەگوێرەی ئامادەیی و ئەولەویەت بۆ وەرگرتنی نەخۆشان و ئامادەباشی لە تەواوی پێداویستیەکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و ئامێر و کارگە و پێداویستیەکانی ئۆکسجین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کەرکوک لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا روونکردنەوە دەدات

فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک، لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە شارەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە”.…
Total
0
Share