نرخی نەوتی سپی بەرزبووەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی سپی گەیشتووەتە 160 هەزار دینار.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی سەرماوە كە رووی لە ناوچەكە كردووە نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە ئەمساڵدا لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە یەك بەرمیل نەوت بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت و سەرەتا دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی عێراق لەبارەی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیی دروستبوونی لافاویش دەکرێت. دەستەی گشتیی کەشناسی…
Total
0
Share