هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەیەک رادەگیرێت

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ

بەهۆی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بڵاویکردەوە،ئاگاداری بازرگانان و شۆفێران دەکەینەوە کە لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی رادەگیرێت و لە دووەم رۆژی جەژندا هەموو هاتووچۆیەک ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاتوچۆی گەشتیاریی ئاسایی دەبێت و راناگیرێت و 24 کاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیان و گەشتیارانداین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە تەواودەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا، پڕۆژەی نۆژەکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، تەواودەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share