کەشناسیی عێراق لەبارەی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات

بارانبارین لە زۆرینەی شارەكاندا دەستپێدەكات

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیی دروستبوونی لافاویش دەکرێت.

دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە کە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.

کەشناسیی عێراق دەشڵێت، “هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدەین کە پێشبیندەکرێت شەپۆلەکە لافاویشی لەگەڵدابێت”.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، “زۆرترین بڕی باران لە ناوچەکانی باکوور و بەشەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوا دەبارێت”.

لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەوە کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە بەرزەکانی باکوور (هەرێمی کوردستان) ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بەفربارین هەیە.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازم فاروق: ئەو پزیشكەی قسەی لەسەر نەخۆشییەكەم كردووە لایەنێك بۆرە وەعدێكی پێداوە كاندیدی بكات

د. كازم فاروق لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا رایگەیاند، “ئەو كەسانەی خۆیان وەك فریادڕەس نیشاندەدەن بە چاكبوونەوەم دەستە رەشەكەیان ئاشكرادەبێت…
Total
0
Share