لە بەرژەوەندیی جوتیارانی سەرگەڕان و پەڵکانە بڕیاردرا

زەوی و زاری سنووری سەرگەڕان و پەڵکانە خرانە نێو پلانی کشتوکاڵییەوە.
محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سنوورەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بە واژۆی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، تەواوی زەوی و زارەکانیان پلانی کشتوکاڵییان بۆکراوە”.
وتیشی، “لەمە بەدوا جوتیارانی ئەو ناوچانە دەتوانن کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن و هەموو ئەو مافانەیان دەبێت کە جوتیارانی عەرەب هەیانە”.
زەوییەکانی سەرگەڕان و پەڵکانە کە ئەو بڕیارەیان لەبارەوە دراوە، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم-ن و موڵکی جوتیارانی کورد و تورکمانن.
بابەتی پێشتر

ناوچەی گەشتیاریی شەمێران-بان قۆین پاککرایەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share