بەهای دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابەزی

دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە سەروو 153 هەزار دیناروە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی دوێنێ دابەزی بۆ 152 هەزار و 900 دینار و ئەمڕۆش بەهای 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 550 دینار.

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 152 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی تێوەگلانی عێراق لە جەنگ، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار دینار و دواتر وردە وردە رووی لە دابەزین کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

سودانی بە زمانێکی سادە پەیامێکی یەکلاکەرەوەی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق و دوو وڵاتی دیکە راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share