ئۆفیسی سەرەکی و دوو بنكەی “هەژماری من” لە سلێمانی داخران

ئۆفیسی سەرەكی و دوو بنكەی پرۆژەی “هەژماری من” لە سلێمانی داخران و كارەكانی پرۆژەكە راگیراون.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئۆفیسی سەرەكیی پرۆژەی “هەژماری من” كە دەكەوێتە بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی، داخراوە و كاری تیادا ناكرێت.

هاوكات بنكەكانی پرۆژەكە كە دەكەونە هەریەك لە بانكی تانجەرۆ و بانكی توی مەلیك بەهەمان شێوە داخراون و هیچ كاروبارێكی تیادا ئەنجامنادرێت.

داخستنی ئۆفیس و بنكەكانی “هەژماری من” دوای ئەوە دێت، زۆرینەی مووچەخۆران ترسیان لەو پرۆژەیە هەیە و دەیانەوێت لەڕێی بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە بە بانكیكردنی مووچەیان بۆ بكرێت، وەك ئەوەی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی: لەگەڵ ئەمریكا هەماهەنگین لەبارەی دۆسیەی شتنەوەی ئەو پارانەی پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری حكومەتی داهاتوو دەبنەوە بەهۆی یاسا و دامەزراوەكانی حكومەتەكانی پێشترەوەیە و دەڵێت،…
Total
0
Share