عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئیمڕاڵییەوە پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا و لایەنگرانی کرد.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، من دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیم هەیە بۆ ئەوەی دۆخی توندوتیژی لە زەمینەی ململانێ و توندوتیژییەوە بکێشمە سەر زەمینەی یاسایی و سیاسی.
ئۆجەلان ئەم پەیامەی لەرێگای عومەر ئۆجەلانی برازای کە دوێنێ چوارشەممە لە ئیمڕاڵی چاویپێیکەوت راگەیاند.
لە 15 ی شوباتی 1999 ئۆجەلان لە کینیا دەستگیرکرا لەو کاتەوە تا ئێستا لە زیندانی تاکەکەسی لە دوورگەی ئیمڕاڵی زیندانیکراوە.