تورکیا پەرلەمانی ئەوروپا بە هاوکاریی هەدەپە تۆمەتبار دەکات

دوای کۆبوونەوە و ڕاگەیەندراوەکەی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر فشارەکانی سەر ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و ناوهێنانی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە وەک قوربانیی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پەرلەمانەکە بە لایەنگری بۆ هەدەپە تۆمەتبار دەکات.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر پرسی فشارەکانی سەر ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کۆبوویەوە و لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە نیگەرانی قوڵی ئەوروپا کرابوو لەبارەی فشارەکانی سەر ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەتایبەت هەدەپە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پەرلەمانی ئەوروپادا دەڵێت، “بڕیار و بۆچوونەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی دۆخی سیاسیی تورکیاوە تەواو لایەنگرانە و ئایدۆلۆژیانە، چونکە بە ئاشکرا لایەنگریی پێوە دیارە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا بە ناڕاستەوخۆ ئاماژە بۆ هەدەپە کراوە و هاتووە، “ڕێکارەکان دژی تیرۆر، یەکێکە لە هۆکارەکان بۆ داخستنی پارتێکی سیاسی، ئیستاش کە قۆناغی یاسایی دژی ئەو پارتە دەستیپێکردووە، ئەگەر هەیە پەرلەمانتارەکانی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەبووبێت”.

مەبەستی ئەو بڕگەیەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا “دەستپێکردنی قۆناغی یاساییە بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان، بە تۆمەتی پەیوەندی پەرلەمانتارەکانیان لەگەڵ پەکەکە”.

ڕۆژی 21ی حوزەیران، دادگای دەستووریی تورکیا دۆسیەی داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان-ی وەرگرت و دەرگایەکی دیکەی لەسەر داخستنی پارتەکە کردەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی (حجز) دەخاتە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت

بابەتی دواتر

لە وەرزی گەرمادا ڕێژەی تاوان لە هەولێر بەرزتربووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share