سالار مەحمود: یەکێتی بەرپرسیارێتیی گەورەی لە ئەستۆدایە

ئەندامێکی کۆنگرەی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکات، “یەکێتی بەرپرسیارێتیی گەورەی لە ئەستۆدایە و گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی کەسی و ستراتیژی پێویستن”.

سالار مەحمود، ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “یەکێتی بەرپرسیارێتیی گەورەی لە ئەستۆدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانی هەرێم و بەغداد و کێشە ناوخۆییەکان، پێویستە کۆتایی بە قۆناغی دەستەگەریی بهێندرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی کەسی و ستراتیژیی پێویستن، یەکێتی تەنها لە ئەندامانی کۆنگرە پێکنەهاتووە، بەڵکو یەکێتییەکان و کەسوکاری شەهیدان چاوەرێی ئەندامانی کۆنگرەن کە پێویستییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان دەستەبەربکەن”.

ئەو ئەندامەی کۆنگرە دەشڵێت، “یەکێتی هەر دەمێنێتەوە چونکە حزبێکە دروستکەری مێژووە، هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە یەکێتی لە رابردوودا بەدیهێنەری ئامانجەکانی فیدڕاڵی و رووخانی دیکتاتۆرییەت بووە، پێشتریش عەمار حەکیم وتویەتی مام جەلال سەرۆکی هەموو حزبە سیاسییەکانی عێراق بووە نەک بەتەنها یەکێتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سەركردە و نوێنەری حزبەكان و پلاسخارت ئاشكراكرا

گەڕاندنەوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و باشكردنی دۆخی ئابوریی هاوڵاتییان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، ناوەڕۆكی…
Total
0
Share