بەغداد بڕە پارەیەك بۆ هەرێم دەنێرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەڵێندراوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد بڕە پارەیەكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیاران 561 ملیار دیناربووە و ئێستا نزیكەی 282 ملیار دینار ماوە كە حكومەتی عێراق بینێرێت و لە چەند رۆژی رابردوودا بڕی 45 ملیار دیناری دیکە نێردراوە و لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیەین.

وتیشی، “بەڵێندراوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بەغداد بڕە پارەیەكی دیكە وەكو پارەی گەنمی جووتیاران بنێرێت و بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییانه‌دا بكرێت، كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌…
Total
0
Share