دوای پاککردنەوەی 16 دۆنم زەوی لە سلێمانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

دەزگای گشتیی کاروباری مین ڕایگەیاند، دوای پاککردنەوەی 16 دۆنم زەوی لە مین و تەقەمەنی لە ناحیەی زەلانی سەر بە قەزای چوارتا ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە.

زەوییەکان لەلایەن ڕێکخراوی MAGییەوە پاککراونەتەوە و بەکۆی گشتی 160 مین و تەقەمەنییان تێدا بوون.

زەوییەکان دەکەونە  ناحیەی زەلان سەر بە قەزای چوارتا و یەکێكیان لە گوندی وڵیاوا بووە و ڕووبەرەکەی 19,000 م2 یە و تێیدا 71 مین و 4 تەقەمەنی ھەڵگیراونەتە و زەوییەکەی تر لە گوندی مامەخەلانە بە ڕووبەری 22,000 م2 تێیدا 85 مین ھەڵگیراونەتەوە، کاری پاکسازییەکەیان لەلایەن ڕێکخراوی MAG ئەنجامدراوە، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی پرۆسەی پاکسازی و سەلامەتیی تەواوەتی لەلایەن تیمەکانی دڵنیایی و کۆنترۆڵی جۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مینی سلێمانی ئامادەکراوە بۆ ڕادەستکردنەوە.

May be an image of 6 people, people sitting and people standing

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەڵمانیا لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەی فریدریش-ئیبەرت (FES) كە یەكێكە لە سەنتەرە بەناوبانگەكانی لێكۆڵینەوەی…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پێشتر پارتی بە ڕێبوار تەهایان دەوت تەنیا کلێنس کۆدەکاتەوە ئێستا دەڵێن باشترین پارێزگارە

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئەم سێ ڕۆژە میدیا و جەماوەرەکەی شەرمەزارکردووە. لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share