بلینکن بۆ ئیسرائیل: کاتی کۆتاییهاتنی جەنگە

بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆسەر غەززە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێستا کاتی کۆتاییهاتنی جەنگە.

بلینکن، دوێنێ سێشەممە بە سەردانێک بۆ جاری 11 یەم گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرەتای گەشتەکەشیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بەرەوپێشچوونی باش روویداوە، بەڵام هێشتا ئەوە تەواوەتی نییە.

ئاشکراشیکرد، ئێستا کاتی کۆتاییهاتنی جەنگ هاتووە، کاتێکیش ئیسرائیل بیەوێت وەڵامی هێرشەکانی ئێران بداتەوە، نابێت بە جۆرێک بێت کاریگەری لەسەر فراوانبوونی جەنگەکە هەبێت.

لە ئێستادا حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کۆتایی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بهێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوەی بەدەستنەهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە چەكی حزبوڵایە یان حەماس.. تەقینەوە لە كامپێكی فەڵەستینییەكانی لوبنان ‏ڕوویدا

تەقینەوەیەک لە کامپی ئاوارەکانی فەڵەستین لە باشووری لوبنان ڕوویدا، بەپێی سەرچاوە ‏سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی چەک…
زیاتر ببینە

هەڕەشەیەکی توند لە ترەمپەوە بۆ ئێران: وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامانجی داهاتوومانن

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئامانجی داهاتوومانن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “سوپاکەمان…
Total
0
Share