ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆ چەند شوێنێکی دیکە مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی (رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پێشمەرگە دیوان – لیواکان و هێزەکانی 70 و 80) دابەشدەکرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆرانی هەرێم دیارنییە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم شەوی رابردوو رایگەیاند، تاکۆتایی ئەمساڵ کێشە هونەرییەکانی مووچە  لەگەڵ بەغداد چارەسەردەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى خوێندنى باڵا: دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، دەرگاى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق کرایەوە، خوێندکاران دەتوانن داواکاریی…
Total
0
Share