شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە كاتەكانی دوانیوەڕۆوە بۆ شەو حاڵەتێكی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە و پێشبینیدەكەین لە كاتەكانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە تا كاتە جیاوازە كانی سبەی چوارشەممە بۆ درەنگانی سبەی بەهۆی هاتنی بڕێك هەور لە دەریای خەزەر و باكووری كوردستانی توركیا بۆیە ئاسمانی ناوچەكان لە نێوان نیمچەهەوری و هەور بێت”.
دەشڵێت، “لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بەفربارین هەیە بەفربارین دادەبەزێتە سەنتەری حاجی ئۆمەران و بەشێكی سەنتەری گوندەكانی دەوروبەری، كاریگەری ئەم حاڵەتە زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و بادینان و ئیدارەی راپەڕین دەبێت لە ناوچەكانی تریش ئەگەری نمەباران هەیە، بەڵام حاڵەتەكە گشتگیر نییە و هەموو ناوچە و شوێنێك ناگرێتەوە”.
باسی لەوەش كردووە، بەهۆی قوڵبوونەوەی بارستە هەوای ساردی جەمسەری باكوور پلە كانی گەرما 2 تا3 پلەی تر دادەبەزێت و ساردتر دەبێت ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتوو رۆژی هەینی كاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردە لاواز دەبێت.