كونسوڵخانەی ئەمریكا: رۆژنامەنووسان بەبێ ترس و تۆقاندن كاربكەن

ستیڤ بیتنەر كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر لە راگەیاندن و رۆژنامەگەریی پڕۆفێشناڵ بە بەشیكی گرنگ لە هەر پڕۆسەیەكی دیموكراسی و لێپرسینەوەی بەرپرسان دەزانێت و رایدەگەیەنێت، “ئەمریكا پشتیوانی لە هێنانەكایەی ژینگەیەك دەكات كە رۆژنامەنووسان بە ئازادی و بێ ترس و كاری تێدابكەن”.

كونسوڵێ گشتیی ئەمریكا لە نوێترین گفتوگۆیدا لەبارەی ژینگەو كاری میدیایی لە هەرێم و ئاڵنگارییەكانی بەردەمیان لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراوی بواری داكۆكیكردن لە ئازادی راگەیاندن لە هەرێم كۆبووەتەوە.

كونسوڵخانەكە لەپەیجی رەسمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەو بارەیەوە دەڵێت، “كۆبوونەوەكەی كونسوڵ و ئەو رێكخراوانە بۆ گفتوگۆكردن بووە سەبارەت بە ژینگەی میدیایی لە هەرێمی كوردستان و ئەو ئاڵنگارییانەی دێنە رێگای راگەیاندن و رۆژنامەنووسان. “هەروەك” و راگەیاندن و رۆژنامەگەریی پڕۆفێشناڵ بەشی گرنگن لە هەر پڕۆسەیەكی دیموكراسی و لێپرسینەوەی بەرپرسان و هۆشیاركردنەوەی رایگشتی بۆ ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن پێیانەوە”.

كونسوڵخانەكە راشیگەیاندووە، “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لە هێنانەكایەی ژینگەیەك دەكات كە هەموو رۆژنامەنووسان بتوانن ئازادانەو بێ ترس لە تۆقاندن یان جیاكاری و هەراسانكردن كاری تێدا بكەن، هەروەها پشتیوانی دەكات لە بە تەواوەتی جێبەجێكردنی هەردوو یاسای كاری رۆژنامەنووسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری “.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

رووداوێکی تەقەکردن لە هەولێر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share