بێگەرد تاڵەبانی: پاڵپشتیی جووتیارانمان بۆ 60% بەرزکردەوە

بێگەرد تاڵەبانی، رایگەیاند، “پاڵپشتیی جووتیارانمان بۆ 60% بەرزکردەوە”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لەنێوان 1 تاوەکو 15ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بنەتۆوی گەنمی ئامادەکراو بە ناونیشانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ بە جووتیارانی هەرێم دەبەخشین”.

وتیشی، “ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو نرخی پاڵپشتمان بۆ جووتیاران کردووە بە 60% ئەوەش بە رەچاوکردنی دۆخی وشکەساڵی و کەمبارانی کە بەشێک لە بەرهەمی جوتیاران زیانی پێگەیشتووە”.

بێگەرد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، 450 هەزار دینار بۆ بنەتۆوی باوەڕپێکراو دیاریکراوە و بەو نرخە بە جووتیارانی هەرێم دەفرۆشرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ کارەکانی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکە رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share