لە هەولێر هێزە ئەمنییەكان ڕووبەڕووی خوێندكاران و ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە

دەستیان بەسەر كەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستادا گرت

بەشێك لە خوێندكارانی هەولێر دەستیانكردەوە بە خۆپیشاندان، هێزێكی ئەمنیی زۆر بڵاویان پێكراوە و بەشێكیان بە جلی مەدەنییەوە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە، هێرشیشیان كردە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا و كەرەستە و ئۆتۆمبێلەكەیان لێسەندوون.

بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەك خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر بەردەوامە، بەڵام ئەمڕۆ هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاوەیان پێكراوە، خوێندكارێك كە قسەی بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، ڕایگەیاند، بەشێكی زۆری هێزە ئەمنییەكان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە و خزاونەتە ناو خۆپیشاندەرانەوە.

بەشێكی ئەو هێزە ئەمنییانە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هێرشیان كردە سەر تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەماوەی 15 خولەكدا سێ جار هێرشیان كردە سەریان، كەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەكانیان لێسەندن و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلی تیمەكەدا گرت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، بە هەوڵی ژمارەیەك خوێندكار بەشێك لە كەرەستە میدیاییەكان وەرگیرانەوە، بەڵام دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گرتووە و هێزە ئەمنییەكان دەڵێن، دەبێت كەرەستەكان و ڤیدیۆ تۆماركراوەكان بسڕنەوە، ئەوكات ئۆتۆمبێلەكە ڕادەست دەكەنەوە.

یەكێك لەو شوێنانەی هێزێكی ئەمنیی زۆر بڵاوەیپێكراوە، ئەو شەقامەیە كە بینای وەزارەتی خوێندنی باڵای لێیە، ڕێگە نادرێت خوێندكارانی ناڕازی بچنە بەردەم وەزارەتەكە بۆ گردبوونەوە.

لای خۆیەوە، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “بۆ سەرۆکی حکومەت، ئێستا ھێزێکی ئەمنی زۆر بە ئۆتۆمبێلی جام ڕەش ژمارەیەکی زۆر قوتابییان ڕفاندووە لە نزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئازاری ڕۆژنامەنووسان دەدەن، ئێوە بەرپرسن لەم دۆخە”.

بابەتی پێشتر

عێراق.. فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو خرایەخوارەوە

بابەتی دواتر

لقی سلێمانیی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: سەرجەم میدیاكارە دەستگیركراوەكان ئازادكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ ‌له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا. له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، “دوای…
Total
0
Share