تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون گەیشتە ئەڵمانیا

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ئەڵمانیا تۆماركرا.

پەیمانگای رۆبەرت كوخی تەندروستیی ئەڵمانی رایگەیاند، تۆماری تووشبوون بە ئاوڵەی ئیمبۆكس لە جۆری نوێی 1b كراوە، كە لە دەرەوەی وڵات تووشبووە. ئەوەشی خستەڕوو، “مەترسی لەسەر تەندروستیی دانیشتووانی ئەڵمانیا لاوازە”.

پەیمانگاكە، كە وردەكاریی زیاتری دەربارەی نەخۆشەكە و دۆخی تووشبوونەكەی ئاشكرانەكرد، ئاماژەشیدا بەوەی بە چڕی چاودێریی رەوشەكە دەكات و، گۆڕانكاری بەسەر رێنماییەكانیدا دەهێنێت، ئەگەر پێویست بكات.

پەتا نوێیەكە چەند مانگێكە لە ئەفریقا سەریهەڵداوە، زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لە كۆنگۆی دیموكراتی، بۆرۆندی و نەیجیریا تۆماركراوە.

دوو پەتاكە هاوكاتی یەكتر روودەدەن، یەكێكیان لە ئاكامی لقی 1 لە ناوەڕاستی ئەفریقا بڵاوبووەتەوە و، بەشێوەیەكی سەرەكی كاریگەری لەسەر منداڵان دەبێت، ئەوەی دیكە بەهۆی گۆڕاوێكی دیكەوەیە، 1ب، تووشی پێگەیشتووان لە ناوچەكانی دیكە دەبێت، رۆژهەڵاتی كۆنگۆی دیموكراتی و وڵاتانی دیكەی دراوسێی گرتووەتەوە.

لە نێو وڵاتانی ئەوروپاشدا، پێشتر چەند حاڵەتێك لە سوید تۆماركران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی بەریتانی: دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین بەرگریی جەستە بەهێزتر دەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریدەخات، دواکەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر یارمەتیی جەستە دەدات بەرگریی بەهێزتر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا،…
Total
0
Share