زانکۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی بەشەناوخۆییەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشەناوخۆیی وەربگرن.

زانکۆی سلێمانی لە راگەیەرندراوێکدا بڵاویکردەوە، خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە، کە تەنها و تەنها لە رێگەی (پلاتفۆڕمی تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکان)، دەتوانن بەشەناوخۆیی وەربگرن.

باس لەوەش دەکات، “پلاتفۆڕمی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ئێستا کاراکراوە و چالاکە، ئەم پلاتفۆڕمە کارئاسانی و خزمەتێکی گەورە دەگەیەنێت بە خوێندکارانی زانکۆکەمان”.

دەشڵێت، “ئێستا خوێندکار دەتوانێت ئەو ژوورە هەڵبژێرێت کە ئارەزوویەتی و بۆ کۆلێژەکەی تەرخانکراوە”.

بابەتی پێشتر

شوێنەوارێكی تەمەن زیاتر لە چوار هەزار ساڵ لە كەركوك دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی لیستی ناوی وانەبێژانی گرێبەستی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share