قوباد تاڵەبانی: ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە سلێمانی مەترسیی لەسەر نابێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەگەریی لە سلێمانی دەدات و ڕایگەیاند، هیچ ڕۆژنامەنوسێک دووچاری لێپرسینەوە نابێت.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ هەینی پێسوازیکرد لە تیمێکی لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ و ڕۆژنامەی هاوڵاتی، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ڕۆژنامەگەریی و ئازادی ڕادەربڕین و بڵاوکردنەوە کرد.

جێگری سەرۆکی حکومەت دڵنیاییدا بە ڕۆژنامەنوسان، کە بەهیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت وھیچ ڕۆژنامەنوسێكیش دووچاری لێپرسینەوە نابێت.

وتیشی، ، لەسەر ئەو بنەمایەی كە هەندێك كەناڵ و پەیجی دیاریكراو داخراون، كارمەندەكانیان نە نانبڕاو دەبن و نە دووچاری دەركردن دەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
Total
0
Share