محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق کوشتنی ئەو کەسەی راگەیاند کە لەناو رێکخراوی داعشدا بە والیی عێراق ناوی دەبرا.
لە تویتێکدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات و دەیەوێت پێیان بڵێت کە والیی عێراقی داعش هاوشان لەگەڵ هەشت کەسی گەورەی دیکەی ناو رێکخراوەکە لە چالاکییەکدا کوژران.
چالاکییەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری عێراق و ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و بە چاودێری ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەچووە و لە چیای حەمرین حەشارگەکەیان کراوەتە ئامانج.
باسی لەوەشکردووە، دڵنیایی دەدەن لەوەی شوێنێک لەناو عێراقدا بوونی نییە بۆ تیرۆر و لە هەر جێگەیەک بن، دوای تیرۆرستان دەکەون.