نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت و لە مانگەکانی داهاتووەوە لەگەڵ وادەی راگەیاندنی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی میلاک، ئەوانیش مووچەکانیان وەردەگرن.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هەر لە سەرەتاوە بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی پشووەکەی دوێنێوە، پارەکەیان نەکرایە چەک، هەر بۆیە ئەمڕۆ پەروەردەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی چەکەکانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەر پەروەردەیەک رێکارەکان بە خێرایی تەواو بکات، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی دابەشدەکرێت و ئەوەی درەنگیش تەواوی بکات مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی دەکەوێتە سبەی چوارشەممە.

دڵنیایشیدا لەوەی مانگەکانی دیکە کێشە بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دروستنابێتەوە و باسی لەوەشکرد، لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە هی ئەوانیش دابەشدەکرێت.

لەبارەی دوو شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست هی سەردەمی وانەبێژی کە هێشتا دابەش نەکراوە، کاروخ عەبدوڵا رایگەیاند، لەماوەی دوو هەفتەی ئایندەدا ئەوەش دابەش دەکرێت و هیچ شایستەیەکی دارایی وانەبێژان نامێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک پەرەسەندنێکی مەترسیدارە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بڵاوکردەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share