زۆرترین باران لە کوێ باریووە؟

کەشناسیی هەرێم بڕى بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى بڵاوکردەوە و بەپێى فەرمانگەکە لە ناوچەیەکى سەر بە پارێزگاى سلێمانى زۆرترین بڕ باریووە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، بڕى بارانى 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمجۆرەیە:
سلێمانى 3.4 ملیم
چەمچەماڵ 0.1 ملیم
هەڵەبجە 4.2 ملیم
بازیان 2.8 ملیم
دەربەندیخان 10.0 ملیم
هەڵشۆ 2.2 ملیم
کەلار 0.8 ملیم
سۆران 0.6 ملیم
حاجى ئۆمەران 4.4 ملیم
کەرکوک 0.6 ملیم
خاتەقین 4.0 ملیم

بەپێى ئامارەکە زۆرترین بارانى ئەمڕۆ لە دەربەندیخان باریووە بە 10 ملیم.

بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیشیکردەوە، ئەمشەو ئاسمانى ناوچە شاخاوییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفر لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکانى ئەو ناوچانە و ئەگەری بارینى نمەبارانێکى کەم لە قەزا و ناحیەکانى نزیک لەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم: بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە و بەنداوە بچووکەکانیش زۆربەیان…
Total
0
Share