لە ژن و منداڵێكی داوە.. شۆفێرێكی هەڵاتوو لە سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنیت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بە ئۆتۆمبێلەكەی لە ژن و منداڵێكی داوە و دواتر هەڵاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە پۆلیس كە دوو بریندار لە نەخۆشخانەی شارن و بە ڕووداوی هاتوچۆ برینداربوون، هێزەکانیان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوون لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە توانرا ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزرێتەوە كە ڕووداوەكەی پێ ئەنجامدراوە.

هێزەكە تۆمەتبارەکەشیان دەستگیرکرد كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و لەو ژن و منداڵەی داوە و هەڵاتووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا تۆمەتبار (ب.ح.ك. لەدایكبووی 1970) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوكاندارانی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی قەرەبوودەكرێنەوە. د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share