ئوسترالیا بە بەهای 4.7 ملیار دۆلار چەکی لە ئەمریکا کڕیووە بۆ پەرەپێدانی سیستمی بەرگرییەکەی

ئوسترالیا ئەنجامدانی رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمریکا بە بەهای 4.7 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی مووشەکی پێشکەوتووی مامناوەند و دوور مەودا بۆ هێزە دەریاییەکانی خۆی راگەیاند.

پات کۆنرۆی، وەزیری پیشەسازیی بەرگریی ئوسترالیا رایگەیاند، ئوسترالیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە رووبەڕووی ئاڵۆزترین ژینگەی جیۆستراتیژی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مووشەکە پێشکەوتووانەی لە ئەمریکای دەکڕن، سەلامەتی ئوسترالیەکان دەپارێزن و هەر نەیارێک رادەگرن و بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئوسترالیا دەکەن لە سەردەمی مووشەکەکاندا.

لای خۆشیەوە، ریچارد مارڵز، وەزیری بەرگریی ئوسترالیا پشتڕاستی کردەوە کە مووشە نوێیەکانی ئەمریکا ئیرادەی سوپای ئوسترالیا نیشان دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی توانای هێزە دەریاییەکانی.

مانگی نیسانی ساڵی رابردوو حکومەتی ئوسترالیا پەردەی لەسەر یەکەم ستراتیژی بەرگریی نیشتمانی خۆی لادا و باسی لەوەکرد، ئەم ستراتیژە لە زەریای هێمن بۆ رووبەڕووبوونەوەی “تاکتیکی زۆرەملێ” کە چین تۆمەتبارە بە پراکتیزەکردنی لە ناوچەکەدا، دەیگرێتەبەر.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئوسترالیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مووشەکی SM-6 دەکڕێت کە لەسەر کەشتی هەڵدەگیرێت و توانای خستنەخوارەوەی فڕۆکە و مووشەکی کروزی هەیە، هاوکات مووشەکی SM-2 Block III Cی مەودای مامناوەند کە توانای مۆدێرنیان تێدایە لە بوارەکانی رێنمایی و خۆبەڕێوەبردن.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share