ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەین سبەینێ پشووی رەسمییە و مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناكرێت و بۆ رۆژی دواتر كە دەكاتە سێشەممە كاركردن لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاساییدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎ئاگاداری هاوڵاتییان دەكەین كە سبەینێ 21ی 10ی 2024 پشووی رەسمییە و مامەڵەی هاوڵاتییان رایی ناكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكە هاتووە، بۆ رۆژی دواتر كە دەكاتە سێشەممە كاركردن لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاساییدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share