پۆلیسی سلێمانی: لەسەر داوای هاوڵاتییان شەش تۆمەتباری ژن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای هاوڵاتییان شەش ژن دەستگیرکران کە هاوڵاتییانیان بێزارکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر گلەیی و نیگەرانیی هاوڵاتییان، بنکەی پۆلیسی عەربەت هەستان بەدەستگیرکردنی شەش تۆمەتباری ژن، بەناوەکانی (ب، ق، ش)، لەدایکبووی 1991، (د، ح، ت)، لەدایکبووی 2003، (س، خ، ب) لەدایکبووی 2007، (ش، ئـ، ف) لەدایکبووی 1997، (گ، ع، س)، لەدایکبووی 1993، (ب، ع، ب)، لەدایکبووی 1990.

روونیکردەوە، تۆمەتباران، لەسەر رێگەی عەربەت-سلێمانی، لە نزیک عەلوەی سلێمانی، بەشێوەیەکی نەشیاو بڵاوبوونەتەوە و خەڵکیان بێزارکردوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بەپێی ماددەی (240/ یاسای سزادانی عێراقی) راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: داواکارین سەرجەم تۆمەتبارانی ئەنفال دادگایی بکرێن

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەبۆنەی دادگاییکردنی عـ.ـەجاج، تۆمەتباری کەیسی ئـ.ـەنفال و جەلادەکەی نوگرە سەلمان ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ئەمڕۆ ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا ئەندەرپاسی فاروق بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان: فشارەكانمان بۆ وەرگرتنی تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان زیادکردووە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێوستە عێراق %50ی گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت. هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ…
Total
0
Share