هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن: لە هەولێر و دهۆک بانگەشە بە منداڵ و کەسانی بیانی کراوە

هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن، رایدەگەیەنێت، “لە هەولێر و دهۆک بانگەشە بە منداڵ و کەسانی بیانی کراوە”.

سەلما فاتیح، وتەبێژی تۆڕی هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە چاودێرانمان دەکرێت و مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا دەکرێت.

باس لە ئەوەش دەکات، کێشەی پەنجەمۆر هەیە لە بەشێکی زۆری بنکەکانی دەنگدان و ئەوەش دەبێتەهۆی بێبەشبوونی هاوڵاتییان لە پرۆسەی دەنگدان.

بە وتەی وتەبێژی تۆڕی هاوپەیمانیی چاودێرانی بێلایەن، “کەسانی سەربازیی ناسراو بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لە بنکەکانی دەنگدان لەبری کەسانی دیکە دەنگ دەدەن، هەروەها کوژاندنەوە و کارنەکردنی کامێراکانی چاودێری لە بنکەکانی دەنگداندا یەکێکی دیکەیە لە پێشێلکارییەکان”.

دەشڵێت، “لە چەند بنکەیەک بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک، بەئاشکرا بانگەشە بە منداڵ دەکرێت، کە ئەوە جگە لە پێشێلکاریی پرۆسەی دەنگدان پێشێلکارییە بە مافەکانی منداڵان، هەروەها لە هەولێر، کارتی دەنگدان بە کەسانی بیانی دابەشکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەموکورتی لە حوکمڕانی وایکردووە خەڵک بڵێن ڕاپەڕینمان نەکرد بۆئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی ڕاپەڕینەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاپەڕینی کورد وەستانەوە بوو بەرامبەر نادادی…
زیاتر ببینە

پێشمەرگە پەلامارێکی داعشی تێکشکاند.. چوار پێشمەرگە بریندارن‏

چەكدارانی داعش لە سنووری كوڵەجۆ هێرشیانكردووەتە سەر پێشمەرگە، هێرشەكەیان تێكشكێنراوە و چوار پێشمەرگە برینداربوون. وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “تیرۆریستانی…
Total
0
Share