کۆمسیۆن دڵنیایی بە دەنگدەران دەدات

لەبارەی دەنگدانەوە کۆمسیۆن دڵنیایی بە دەنگدەران دەدات.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم دەنگدەران دڵنیادەکەینەوە باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە باس لە ئاشکرابوونی دەنگدانیان دەکەن، چونکە پرۆسەکە تەواو نهێنییە.

دەشڵێت، دەنگدەران بە متمانەوە لیست و کاندیدی خۆیان هەڵبژێرن، لە هەمان کاتدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە نابێت کامێرا و مۆبایل لەنێو وێستگەکانی دەنگداندا بەکاربهێندرێن.

پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و بەپێی ئاماری کۆمسیۆن، تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ 31%ی ئەو هاوڵاتییانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە.

 

 

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: کاتژمێر 6:00 پرۆسەی دەنگدان کۆتاییدێت

بابەتی دواتر

باڵانبۆ محەمەد: لایەنگرانی یەكێتی بە هیواوە روویان لە سندوقەكان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی دەستپێکرد

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە رادەستکردنی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share