کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمتردەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم زیاتر نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان زۆربەى کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک نزمتردەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی دووشەممە، ئاسمان زۆربەى کاتەکان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە  تۆمارکراوى ئەمڕۆ، بەڕێژەی (2- 3) پلە نزمتردەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 22  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 20 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 19 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى

زاخۆ      : 20  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 10  پلەى سیلیزى

سۆران    :  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   27 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

سەعدی ئەحمەد پیرە: لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی دەنگەکانی زیاددەکات و کورسیی زیاتر بەدەستدەهێنێت

بابەتی دواتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: نوێنەرانمان چاودێریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی سێشەممە پشووە

بەبۆنەی یادی سەربەخۆیی عێراقەوە رۆژێک پشوو لە دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد راگەیەندرا. بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی…
Total
0
Share