کۆمسیۆن ژمارەی سەرپێچی و سکاڵاکانی بانگەشەی ئاشکراکرد

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی سەرپێچی و ساڵاکانی بانگەشەی ئاشکراکرد و هۆشدارییەکیش بە لایەنە سیاسییەکان دەدات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا 34 سەرپێچیی بانگەشەی لایەنە سیاسییەکان و 44 سکاڵا لەلایەن لیژنەی ناوەندیی بەدواداچوونی کۆمسیۆنەوە تۆمارکراون.

باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسای هەڵبژاردن، پێویستە کاندید و حزب و هاوپەیمانییەکان دوای رۆژی دەنگدان لە ماوەی 30 رۆژدا سەرجەم پۆستەر و ریکلامەکانیان لێبکەنەوە.

وتیشی، ئەگەر لەو ماوەیەدا لایەنە سیاسییەکان پۆستەر و ریکلامەکانیان لێنەکردەوە کە بۆیان دیاریکراوە، ئاگادار دەکرێنەوە ئەگەر دوای ئاگادارکردنەوەکە لە ماوەی 10 رۆژدا ئەو کارەیان نەکرد، ئەوە شارەوانی خۆی بەو کارە هەڵدەستێت، بەڵام دەبێت لایەنە سیاسییەکان تێچووەکەی لەئەستۆ بگرن.

رۆژی هەینی، 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر 100 کورسیی پەرلەمان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
زیاتر ببینە

ئاوی دەوروبەری سلێمانی: لە دەربەندیخان کێشەی کەمئاوی نییە و خەڵک بەبێ هۆ پێوەر ‏ڕەتدەکەنەوە

چەمچەماڵ لە بەستنی پێوەری زیرەكی ئاو بەخشرا، بەو پێیەی بەدەست كەمئاوییەوە ‏دەناڵێنن، خەڵكی دەربەندیخانیش بەهەمانشێوە بەستنی پێوەری زیرەكی…
Total
0
Share