هاتوچۆی گەرمیان: منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گوندی عەوڵاقوتی سەر بە ناحیەی سەرقڵا، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ لە گوندی عەوڵاقوتی سەر بە ناحیەی سەرقڵای قەزای کفری، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی شێلا و بە سەختی برینداریکرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا

باس لەوەشکراوە، منداڵەکە لەدایکبووی ساڵی 2021 بووە و لە ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.

بابەتی پێشتر

بازنەی سەنگاو-ی بزوتنەوەی گۆڕان گەڕانەوە ناو ریزەکانی یەکێتی

بابەتی دواتر

لێدوانێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەسەر مووچەی مانگی ئەیلول

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share