بازنەی سەنگاو-ی بزوتنەوەی گۆڕان گەڕانەوە ناو ریزەکانی یەکێتی

هەڵسوڕاو و کادرانی بازنەی ناحیەی سەنگاو-ی بزوتنەوەی گۆڕان گەڕانەوە بۆ ناو یەكێتی رادەگەیەنن و دەڵێن، پێشتر لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ریزەکانی یەکێتیمان جێهێشتووە کە ئێستا ئەو هۆکارانە نەماون و یەکێتی بووەتەوە بە تاکە ئومێدمان.

جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ لە بارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد لە هەڵسوڕاو و کادرانی بازنەی ناحیەی سەنگاو-ی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە دیدارەكەدا جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند، ئێوە و خانەوادەکانتان کۆمەڵێک تێکۆشەرن و فیداکاریی و قوربانیی زۆرتان داوە و خۆتان خاوەنی یەکێتی و بەشێکی زۆر لە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمانن و، حزب بەچاوی رێز و پێزانینەوە لە خەبات و ماندووبوونتان دەڕوانێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی جێگای هەموو تێکۆشەرانی کوردستانی تێدا دەبێتەوە و کاردەکات بۆ فەراهەمکردنی خواست و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵک، هەر بۆیەش پێویستە هەمووان تێبکۆشین بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینەکانی، لەپێش هەمووشیانەوە راستکردنەوەی شێوازی حوکمڕانی هەڵە و پڕ لە کەموکورتی هەرێم و دابینکردنی ئازادییەکانی بۆ خەڵکی کوردستان، ئەوەش بەوەدەبێت لە رۆژی هەڵبژاردندا، خۆمان و کەسوکار و دەوروبەرمان روو لە ناوەندەکانی دەنگدان بکەین و دەنگ بدەین بە لیستی 129ی یەکێتی.

لە بەرامبەردا، هەڵسوڕاوانی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، پشتیوانیی تەواوی خۆیان بۆ بەرنامە و ئەجێندای نیشتمانی و نەتەوەییانەی یەکێتی دووپاتکردەوە و رایانگەیاند، پێشتر لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ریزەکانی یەکێتیمان جێهێشتووە کە ئێستا ئەو هۆکارانە نەماون و یەکێتی بووەتەوە بە تاکە ئومێدمان، هەر بۆیە شانازی بە یەکێتییەوە دەکەین و هەموو توانایەکمان بۆ سەرخستنی بەرنامەکەی و لیستی 129 دەخەینەگەڕ.

#ئێستا

 

بابەتی پێشتر

یەکەم کچی سعودیی بووە کاپتنی کەشتی

بابەتی دواتر

هاتوچۆی گەرمیان: منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share