شارەزایەکی کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی، ئەگەری بارانبارین و هەورەبروسکە هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامیی کاریگەریی شەپۆلی گەرما لە ناوچەکەدا، لە بەرگەهەوای سەرەوەشدا لە بەرزیی 500 ملیبارەوە رێژەی شێ بەرزبووەتەوە کە ئەو شێیە لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبییەوە بە ناوچەکانی رۆژئاوای ئێرانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان و تا باکووری کوردستان درێژبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەستانی بەرگەهەوا تا رادەیەک ئاساییە و بەرز نییە؛ دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی هەور چڕببێتەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا و ئەگەری بارانبارین و چالاکبوونی هەورەبروسکەش لە هەندێک شوێندا دەبێت، بەتایبەت لەکاتەکانی دواینیوەڕۆوە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ و بەهەمان شێوە بۆ سبەی یەکشەممەش ئەگەری چالاکبوونەوەی هەیە.

دەشڵێت، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکانی باشوور و باکووری پارێزگای سلێمانی، سنووری قەزای کۆیە، باکووری شاری هەولێر و قەزای ئاکرێ، ئەگەری بارانبارین دەبێت و لە ناوچەکانی دیکەدا، ئەگەرەکە لاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان ناڕەزایەتییان دەربڕی

خاوەنپێداویستییە تایبەتەكان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخست، داوادەكەن پێش جەژنی قوربان موچەیان پێبدرێت. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە قەزای چەمچەماڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share