بەکارهێنانی چاویلکەی پزیشکی بەشێوەی بەردەوام زیانی بۆ چاو دەبێت؟

ئۆلگا ساخرۆڤا، پزیشکی چاوە و دەڵێت، ئەو بیرۆکەکەی کە لەناو خەڵکدا باوە و دەڵێت، بەردەوام لە بەکارهێنانی چاویلکە زیان بە چاو دەگەیەنێت، قسەیەکی راست نییە چونکە چاویلکە کاریگەری لەسەر ماسولکە دروست ناکات و بینینیش لاواز ناکات.

بە گوێرەی قسەی پسپۆڕە تەندروستییەکە، چاویلکە پێویستە بۆ راستکردنەوەی شکاندنەوەی رووناکی یاخود نزیکبینی و دووربینی یاخود ئاستیگماتیزم، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە چاوەکان بگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک پزیشکی چاو چاویلکە یان عەدەسەی چاو بۆ کەسێک دەنوسێت، دەبێت بەکاربهێنرێت بەبێ ئەوەی پێویست بکات پشوو بۆ چاوەکان وەربگرێت بەپێچەوانەوە، ئەگەر کەسەکە بەپێی رێنمایی پزیشک چاویلکە لە چاو نەکات، ئەوا چاوەکانی گرژ دەبن و دەبنە هۆی ماندووبوونیان.

بابەتی پێشتر

سێیەمین هەوڵی کوشتنی ترەمپ پووچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی ئاسایشی خۆراک لە عێراق دڵنیایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share