ئەو گۆڕانکارییانەی تووشبوونت بە سەرمابوون کەم دەکەنەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی سارد و سەرما تووشبوونی خەڵکی بە سەرمابوون و پەتا زستانییەکان زیاددەکات بۆ رێگریکردن لێی و کەمبوونەوەی حاڵەتەکان دەتوانیت چەند گۆڕانکارییەک لە ستایلی ژیانتدا بکەیت لەوانەش:

-زیادکردنی جووڵە، هەوڵبدە لە رۆژەکەدا لەبری ئۆتۆمبێل بە پێ هاتوچۆ بکەیت، لەبری بەکارهێنانی بەرزکەرەوە بە پلیکانەدا سەربکەویت، لەکاتی کارکردندا هەندێک جار جووڵە بکەیت و راهێنانەکانی یۆگا دووبارەبکەیتەوە.
-زیاد خواردنەوەی ئاو، هەوڵبدە لەبری خواردنەوەی شەربەتە پڕ لە شەکرە بێسوودەکان ئاو بخۆیتەوە، لەبری کاکا و چای گژوگیا بخۆیتەوە.
-لە دڵەراوکێ دووربکەوەرەوە، ئەویش لە رێگەی هەڵکێشانی هەناسەی قووڵ و دوورکەوتنەوە لە مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گرنگیدان بە خوێندنەوە کتێب.
-رێککردنەوەی خەو، بە شێوەیەک کاتی خەوت نە زیادبێت نە کەم، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرگری لەش.
-شوشتنی دەستەکان و بەکار‌هێنانی ماسک لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا رێگەیەکی دیکەن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە زستانییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share