قوباد تاڵەبانی: سەردەمی زوڵم و زۆرداریی كۆتایی پێدێت

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەڵێت،” دڵنیاتان دەكەمەوە زۆر كەم كەس هەن لە دەڤەری بادینان كە رازیی بن و دڵخۆش بن و شانازیی بەم حكومڕانییەوە بكەن”.

دەشڵێت، “بۆ بانگەشەی دوێنێی دهۆك هەرچی فەرمانبەری حكومەتی خۆجێی هەیە هەڕەشەیان لێكراوە و پێیان وتراوە هەر كەس نەیەت بۆ ئەو یاریگاكە لە دەوام فەسڵ دەكرێت، سەردەمی زوڵم و زۆرداریی كۆتایی پێدێت”.

راشیگەیاند، خۆشبەختانە ئەمڕۆ یەكێتییەكەی ئێوە خاوەن ئیرادەیە، خاوەن روئیایە، یەك سەرۆكی هەیە ئەویش بافڵ جەلال تاڵەبانییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی. بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە…
Total
0
Share