ئاگادارییەك بۆ خانەنشینان

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵی خانەنشینانی سەربازی بەردەوامە و بەپێی ئەو پارەیەی بۆمان تەرخانكراوە بەسەر خانەنشیناندا دابەشدەكرێت.

عەزیز عەلی فەتاح بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رۆژی سێشەممەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەو خانەنشینانەی بەر لە جەژن مووچەیان وەرنەگرت.

راشیگەیاند، “رۆژانە بەپێی ئەو پارەی بۆمان دابیندەكرێت مووچەی مانگی ئازاری خانەنشینان دابەشدەكرێت كە بڕیاربوو بەر لە جەژن مووچەیان پێبدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: لە حەوت ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار سەرپێچی تۆمارکراون

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانیان بەردەوامن لە سەردانكردن و لە حەوت ساڵی رابردوودا 523 دەرمانخانە، نۆرینگە،…
Total
0
Share