شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات.

ئەمڕۆ شەممە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی بە ئامادەبوونی پۆڵای شەهید سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی بازنەی بانگەشەی هەڵبژاردنی چوارچرا، لەگەڵ دانیشتووانی كەرتی بیستەكانی گەڕەكی چوارچرا كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە لەسەر داوای دانیشتووانی گەڕەكەكە بەڕێوەچوو، ئامادەبووان سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفایان كرد كە رۆڵی هەبوو لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی كەرتی بیستەكانی گەڕەكی چوارچرا، لەكاتێكدا ماوەیەكی زۆرە دانیشتووانی گەڕەكەكە بەدەست نەبوونی ئاو و ئاوەڕوە دەناڵێنن.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، لێپرسراوی ئەنجومەن جەختیكردەوە كە ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییە پێویستەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات، بەڵام بەداخەوە لەم كابینەی ئێستادا گرفتی گەورە بۆ پڕۆژەكانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی لەم ناوچەیە دروستبووە، هەروەك زۆربەی كایەكانی تری ژیانی كۆمەڵانی خەڵك پەكیان كەوتووە، لێرەشەوە زەرورەتی ئەنجامدانی گۆڕانكاریی ریشەیی لە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵاتدا دێتەكایەوە كە ئەو ئەركەش بەهێزێكی كاریگەریی وەكو یەكێتی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

رەفعەت عەبدوڵا: خەڵك بەهۆی ئەم دەسەڵاتە قۆرخكارەوە لە ئاستێكی خراپدایە

بابەتی دواتر

لە بەغداوە زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share