پێنج کەس بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن دەستگیرکران

لە سنووری پێنجوێن پێنج کەس بە تۆمەتی زیادەڕەویکردن دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندی راوکان لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە فەرمانی دادوەر پێنج هاوڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕەوی دەستگیرکران ، هەروەها دەستیش بەسەر دوو حەفارە و سێ بارهەڵگردا گیرا.

باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی داوای لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی داوادەكات پەرلەمانی كوردستان لیژنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێرێت بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەبارەی ڕووداوی تیرۆركردنی عەقیدەكەی ئاژانسی پاراستن…
Total
0
Share