بزووتنەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی پارێزگاكان كشایەوە

بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو حكومەتی هەرێم و خۆجێی پارێزگاكان كشایەوە و رێكخەری گشتیی بزووتنەوەكەش دەڵێت،”ئەو كارنامەی بۆ چاكسازی و خزمەتی گەلەكەمان ئامادەكرابوو حكومەت جێبەجێی نەكرد و دووبارە داوای لێبوردن لە میللەتەكەمان دەكەین”.

دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی جڤات بڕیاردرا، بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی بكشێتەوە.

دانا ئەحمەد مەجید دەشڵێت، “بزووتنەوەی گۆڕان بە ستراتیژێكی نوێی سیاسییەوە دێتەوە مەیدان و ستراتیژێك بۆ سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی توانا و وزەی شەقام و خەڵك و گەنجان و ژنان و هەڵسووڕاوانمان دادەنرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

بابەتی دواتر

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 80 دۆلار نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە داوای خزمەتگوزاریی و خۆشگوزەرانیی دەکەن. رێککەوتنی نێوان هەرێم و…
زیاتر ببینە

لۆگۆیەكی دیكە لە تاكسی دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جیاكردنەوەی كاركردنی تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار ئامادەكاری بۆ لێدانی لۆگۆیەكی…
Total
0
Share