چەمچەماڵ.. تۆمەتبارێک لە کاتی بردنی بۆ دادگا هەوڵی هەڵاتنی دا

لە چەمچەماڵ تۆمەتبارێك لە كاتی بردنی بۆ دادگا هەوڵی هەڵاتنی دا، بەڵام هەوڵەکەی سەرینەگرت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە.

سەرچاوەیەك لە دادگای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تاوانبارەکە ناوی (ئ.ح.ف) پێشتر پیشەی پۆلیس بووە، بەتۆمەتی ڕێگری و سەرانەسەندن و دانانی بازگەی نایاسایی لە دەرەوەی سنووری چەمچەماڵ بانگهێشتی دادگا کراوە”.

هاوكات ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تۆمەتبارەكە بە پێی ماددەی 441 لە یاسای سزادانی عێراقی هێنرابووە بەردەم دادوەر، ئەویش هەوڵی ڕاکردنی داوە، بەڵام هەوڵەکەی سەری نەگرتووە”.

جەختی لەوەشكردەوە، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس تۆمەتبارەكەیان دەستگیركردووە و لە ئێستادا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ لێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

دوایین زانیاری لەبارەی دورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەك ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی

بابەتی دواتر

كەشناسی: باران و هەورە تریشقە دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی ساڵی 2006 دەتوانن بەشداریی دەنگدان بکەن

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت تەنها لەدایکبووانی دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2006 دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی…
Total
0
Share