پۆلیسی سلێمانی: دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی داواکراودا گرت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە داواکراوبووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بە بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە رادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share