دزێک لە ماوەی سێ کاتژمێردا لە کەرکوک چووەتە سەر 21 ماڵ

لە گەڕەکی بارودخانەی شاری کەرکوك، لەماوەی سێ کاتژمێردا دزێک دەچێتە 21 ماڵ و پارە و مۆبایل و زێڕ دەدزێت.

سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوو شەو لەمەوبەر لەماوەی سێ کاتژمێردا دزێک چووەتە سەر 21 ماڵ لە گەڕەکی باروتخانەی شارەکه مۆبایل و زێڕ و پارەی لێدزیون”.

باسی لەوەش کرد، “دزەکە لە کاتژمێر یەکی شەوەوە دەستی بەدزیکردنەکە کردووە، دوای پێکهێنانی تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی توانرا لەرێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و کامێراکانی چاودێرییەوە دەستگیربکرێت و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە”.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی، ئەو کەسەی دزییەکەی ئەنجامداوە، خەڵکی شارێکی دیکەیە و لەژێر کاریگەریی ماددەی هۆشبەردا بووە.

بابەتی پێشتر

فەرمانبەرانی قائیمقامیەتی سلێمانی فۆڕمی تەوتین پڕدەکەنەوە

بابەتی دواتر

گرفتی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی حەفتا چارەسەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share